شاعیر: سەیدی هەورامی کتێب: دیوانی سەیدی هەورامی سەرناو: موسوڵمۆنا... لەبارەی شیعر: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی موسوڵمۆنا ئەز عاشقنۆ، تەن‏و جەستەم پەشێو حاڵۆ تلێم خەسته، دڵم خەمگين، چەمم هەرسين، زوان لاڵۆ [١] ئەزيچ بێم ياره لەنجێڤه، ڤلێوه، سووره سنجێڤه زەريفه، ساوه زنجێڤه، گوڵ ئەندامه، زەريف خاڵۆ [٢] ئەگەر دۆسەم كه دەم بارۆ، خەمێم گردی مەدۆ وارۆ كەرو شاباش‏و نازارۆ، ئەگەر موڵك‏و ئەگەر ماڵۆ [٣] برەم «مەجنوون»، برەم «بارۆم» «نيشات»، تاكەت لوام ئارۆ جگاش ئاستۆ، لوا نامۆ، بێ ئاده زيندەگيم تاڵۆ [٤] گيۆنڵەم بێ بەها بەرشی، ده تۆ بۆرێ سەرو فەرشی سەرەم ياوۆ كولەو ئەرشی، كەرو پەرواز چەنی باڵۆ [٥] جه داخ‏و تۆوه ئەی ديدەم، مروونه وەسيەتم ئێدۆ بەرينه پی چووه تەرمم، نەمامۆ دارو شەمشاڵۆ [٦] مەر ئەوسام تۆ بلی دڵنه، برونه زێدو مەنزڵنه كەرار دەو مەنزڵەم گڵنه، بەيۆم سەرڤه خڕو پاڵۆ [٧] دەرەك من گەر مروو ديده، ته وەش بينەو نەڕەنجيده فدێو تۆ بۆ جەسەو «صەيدی»، ته كاڵۆنی، هومای كاڵۆ [٨] ١. موسوڵمۆن: موسوڵمان. تلێم: بەدەنم. واته: موسوڵمانان من عاشقم، گيان‏و لەشم حاڵی پەشێوه، بەدەنم خەستەيه، دڵم خەمگينه، چاوم فرمێسكاوی‏يه، زبانم لاڵه. ٢. ڤلێ: «ول»ێ، گوڵێ. ساو: سێو. زنج: چەناكه. واته: من يارێكی لەنجەولار كەرم بوو، گوڵێك بوو سوور وەك عەناب جوان بوو، زنج سێو بوو، گوڵ ئەندام‏و خاڵ شيرين بوو. ٣. واته: ئەگەر دۆستم دەم بێنێو ماچێكم بداتێ هەموو خەمم لائەبا، ئەيكەم به شاباشی نازدارەكەم، ئەگەر پارەيه، ئەگەر ماڵه. ٤. [برەم «ی يەكەم»: بووم. برەم «ی دووهەم»: چووم]. واته: بووم به مەجنوون‏و چوومه ماڵی بارام باوكی «نيشات»، تاقەتم نەمابوو بۆيه چووم، يار بەجێی هێشتم چووو نەهاتەوه، بەبێ ئەو ژيانم تاڵه. ٥. كوله: قولله. بۆرێ: وەره. واته: گيانم بەبێ نرخ دەرچوو، ده تۆ وەره سەر فەرشم، سەر ئەگاته قوللەی عەرش، له خۆشيا باڵ ئەگرمەوه. ٦. چووه: دار. واته: له داخی تۆوه ئەمرم، وەسيەتم ئەمەيه: بم‏خەيته ناو تابووتێكەوه كه له نەمامی دار «شمشاد» دروس كرابێ. ٧. واته: مەگەر تۆ وەختێ له دڵم دەرچيت كه لەم دونيايه دەرچم‏و قەرار بگرم لەناو گڵاو دام پۆشن به خۆڵو بەرد. ٨. واته: به دەرەك ئەگەر من بمرم، تۆ خۆش بيت‏و بەبێ دڵ ئازاریيژيت، فيدای تۆبێ لەشی صەيدی، تۆ نەمری! چونكی مناڵی‏و هێشتا نەگەييوو كاڵی.